تێچووی جەنگی ئێران بۆ ئەمریکا گەیشتە 47.1 ملیار دۆلار

خەمڵاندنێکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، کە رۆژنامەی سی بی ئێس و ئاژانسی رۆیتەرز بەدەستیان هێناوە، دەریدەخات تێچووی جەنگی ئێران بۆ سوپای ئەمریکا تا ناوەڕاستی ئۆکتۆبەر گەیشتووەتە 47.1 ملیار دۆلار.

ئەم ژمارەیە لە خەمڵاندنی 37.5 ملیار دۆلاریی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە تەممووزدا زیاترە بە نزیکەی 9.6 ملیار دۆلار، واتە سەرووی 25% .

بەپێی ئەو خەمڵاندنەی دراوەتە نوێنەرانی کۆنگرە، نزیکەی 29 ملیار دۆلار بۆ پڕکردنەوەی تەقەمەنییە بەکارهاتووەکان پێویستە.

زیاتر لە 6 ملیار دۆلاریش بۆ جێگرتنەوەی کەرەستە و ئامێرە سەربازییە ونبووەکان، لەوانە فڕۆکە و درۆنەکان، خەمڵێنراوە، نزیکەی 11.9 ملیار دۆلاری دیکەش تێچووی زیادەی ئۆپەراسیۆنەکانە، وەک خزمەتگوزاری و پاڵپشتیی هێزەکان.